سەرۆکی ئەمریکاش ئاگادارە

“ئیسرائیل هێرشی زه‌مینی ده‌كاته‌ سه‌ر غه‌زه‌”

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسڕائیل له‌ پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکای ئاگادارکردووه‌تەوە، ناچارن هێرشی زه‌مینی بكه‌نه‌ سه‌ر كه‌رتی غه‌زه‌، سه‌رۆكی ئه‌مریكاش رێگریی لێنه‌كردووه‌.

ماڵپەڕی واڵای ئیسرائیلی رایگەیاند، ناتانیاهۆ لە میانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، کە رۆژی یەکشەممە له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئه‌نجامی داوه‌، ئه‌وه‌ی به‌ سه‌رۆكی ئه‌مریكا وتوه‌، نابێت رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لاواز ده‌ربكه‌وێت، بۆیە ئیسرائیل دەبێت بە هێزێکی زۆرەوە وەڵام بداتەوە”.

بە گوێرەی ماڵپەڕەكه‌، سەرۆکی ئەمریکا هەوڵی رازیکردنی ناتانیاهۆی نەداوە دەستبەرداری بژاردەی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی زەمینی دژی کەرتی غەزە بێت.

هه‌روه‌ها لە میانی پەیوەندییەکەدا بایدن پرسیاری لە ناتانیاهۆ کردووه‌، سەبارەت بە سیناریۆی به‌ره‌ی لوبنان و پرسی دیله‌كان.

بنیامین ناتانیاهۆ: غەزە وێران دەکەین و تۆڵە دەکەینەوە

بنیامین ناتانیاهۆ: غەزە وێران دەکەین و تۆڵە دەکەینەوە

لە پەیوەندییەکەدا ناتانیاهۆ ئاماژەی بەوەش کردووە، ئیسڕائیل هیچ بژاردەیەکی دیکەی نییە جگە لە هێرشكردنه‌ سه‌ر غەزە، هه‌روه‌ك سێ سەرچاوەی ئەمریکی پشتڕاستی ئه‌و زانیارییانه‌یان كردووه‌ته‌وه‌.

پەیامەکەی ناتانیاهۆ بۆ بایدن ئاماژەیەكه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌م زووانه‌ ئیسڕائیل هێرشی زه‌مینی ده‌كاته‌ سه‌ر كه‌رتی غه‌زه‌، هه‌روه‌ها په‌یامێكه‌ بۆ هاوپه‌یمانه‌كانی ئیسڕائیل، كه‌ زه‌مینه‌سازی بۆ كرده‌یه‌كی سه‌ربازی به‌ڕێوه‌یه‌، كه‌ پێشتر هاوشێوه‌ی نه‌بووه‌ و درێژخایه‌ن ده‌بێت.

ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌ی نێوان سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل و سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دووه‌م په‌یوه‌ندییه‌ له‌وه‌ته‌ی هێرشه‌كه‌ی حه‌ماس بۆ سه‌ر ئیسڕائیل له‌ شه‌ممه‌ی رابردوودا.
به‌ره‌به‌یانی شه‌ممه‌ی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له‌ غه‌زه‌ به‌ هه‌زاران مووشه‌كی ئاراسته‌ی ئیسڕائیل كرد و هێزێكی چه‌كداری بزووتنه‌وه‌كه‌ش هێرشیان كرده‌ سه‌ر ناوچه‌ سنوورییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل، له‌ وه‌ڵامی ئه‌مه‌شدا ئیسڕائیل به‌ مووشه‌ك و فڕۆكه‌ بۆمبارانی كه‌رتی غه‌زه‌ی كرد، تا ئێستاش به‌ سه‌دان كه‌س له‌ هه‌ردوولا كوژراون و به‌ هه‌زارانیش بریندارن و شه‌ڕ به‌رده‌وامه‌.

چۆن ئیسرائیل بە پارەی عێراق گومەزی ئاسنینی بونیادنا؟

چۆن ئیسرائیل بە پارەی عێراق گومەزی ئاسنینی بونیادنا؟