قوتابخانەیەکی 18 پۆلی له قەزای خەبات دروست ده‌كرێت
964+
سه‌عید محەمه‌د – هه‌ولێر
بڕیار ده‌رچووه به‌م زووانه قوتابخانه‌یه‌كی 18 پۆلی له قه‌زای خه‌بات دروست بكرێت، كۆمپانیایه‌كیش ته‌نده‌ری دروستكردنه‌كه‌ی وه‌رگرتووه.
کوێستان ئه‌حمه‌د، قایمقامی قەزای خەبات به 964 راگەیاند، لەسەر داواکاریی قایمقامیەتی قەزای خەبات، پارێزگای هەولێر رەزامەندی پێشان دا بۆ دروستکردنی قوتابخانەیەکی 18 پۆلی لە گەڕەکی ئاشتی قەزای خەبات، کە لەو شوێنە پاڵەپەستۆیەکی زۆر هەبوو لەسەر قوتابخانەی ئەم گەڕەکە و قوتابی زۆری هه‌یه.
وتیشی: پارێزگای ھەولێر قوتابخانەکەی بە شێوەی تەندەر بە کۆمپانیای “ئاسۆی شار داوه و بڕیاره لە ماوەی 400 رۆژدا جێبەجێ بكرێت.
هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه مه‌عروف حه‌مەسەعید، بەڕێوەبەری پەروەردەی خەبات، بە 964ی راگەیاند، “لە گەڕەکی ئاشتی ئەو شوێنەی قوتابخانەکەی بۆ دەرچووە، پاڵەپەستۆیەکی زۆر لەسەر قوتابخانەی گەڕەکەکە هه‌بوو، بۆیە پێمان باش بوو لەو گەڕەکە قوتابخانە دروست بکرێت”.
وتیشی، “لە ساڵی 2022 چوار قوتابخانە لە سنووری خەبات دروست کراوە کە لە گونده‌كانی سفەیە و گاینج، سەنتەری کەورگۆسک و کۆمەڵگەی کانی قرژاڵە بوون.
باسی لەوەش کرد، بە دروستکردنی ئەم قوتابخانەیە پاڵەپەستۆ لەسەر قوتابخانەكه‌ی گەڕەکی ئاشت كه‌م ده‌بێته‌وه.