شەن و کەو
شه‌قڵاوه ده‌یه‌وێت له رێگه‌ى كشتوكاڵه‌وه گه‌شتیار زیاد بكات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
“شەن و کەو” ناوى ئه‌و فێستیڤاڵه‌یه كه قه‌زاى شه‌قڵاوه ده‌یه‌وێت له رێگه‌ى نمایشكردنى به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كانى سنووره‌كه‌یه‌وه، گه‌شتیاری زیاتر بۆ سنووره‌كه‌ى رابكێشێت.
شه‌قڵاوه، به‌یه‌ك له سه‌رنجڕاكێشترین شوێنه گه‌شتوگوزارییه‌كانى هه‌رێمی كوردستان داده‌ندرێت، كه ساڵانه و به شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وام گه‌شتیارێكی زۆرى ناوخۆیی و بیانى سه‌ردانى ده‌كه‌ن.
كاروان كه‌ریمخان قایمقامى قه‌زاى شه‌قڵاوه، به 964ـى راگه‌یاند، ده‌یانه‌وێت گه‌شتیاری زیاتر بۆ سنووره‌كه‌یان رابكێشن و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌م فێستڤاڵه سازده‌كه‌ن.
فێستڤاڵه‌كه، بە دروشمی “کشتوکاڵ، رۆچنەیەک بەرەو ئابووریی پایەدار” لە رۆژانی 12 و 13ـی ئه‌م مانگه، بەڕێوە دەچێت.
قایمقام ده‌ڵێت “مەبەستمان زیاتر ناساندنی بەروبوومی خۆماڵیی ناوچەکە و کوردستانە و له‌و رێگه‌یه‌شه‌وه ده‌رخستنى ئه‌و لایه‌نه‌ى شه‌قڵاوه‌یه به‌و گه‌شتیار و سه‌ردانیكارانه‌ى كه سه‌ردانى سنووره‌كه‌مان ده‌كه‌ن”.
چه‌ند رۆژێكه قایمقامیه‌تى شه‌قڵاوه له رێگه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانى كشتو‌كاڵى هه‌ولێر، شه‌قڵاوه و هه‌ریر داوا لە جوتیاران و خاوەن بەھرەکانی بواری کشتوکاڵ و ژینگە دۆستان ده‌كەن، به به‌رهه‌مه‌كانیان فێستڤاڵه‌كه ده‌وڵه‌مه‌ندتر بكه‌ن.