ساڵانە محاویەلەیەکی زۆری کارەبا دەسوتێن
دوزخورماتوو ھەڵمەتی بڕینی سەرپێچی کارەبای دەستپێکرد
964+
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
ئەمرۆ ھەڵمەتی بڕینی سەرپێچی سەر ھێڵەکانی کارەبا لە لە قەزای دوزخورماتوو دەستیپێکرد، بەشێک لە ئەو کێبڵانەی کە بە نایاسایی راکێشرابوون، پچڕێندران.
تەنیا ئەمڕۆ دووشەممە 9.10.2023، نزیكهی 50 سهرپێچی جۆراوجۆر دۆزرانهوه و لەلایەن لیژنەیەکی فەرمانگەی کارەبای قەزاکە لادران.
فازڵ عەباس، بەڕێوەبەری فەرمانگەی بەشی کارەبای دوزخورماتوو بە 964ـی وت، ئهوانهی سەرپێچیان کردووە وهك ههنگاوی یهكهم بهڵێننامهیان لێوهردهگیرێت و لە ئەگەری دووبارهكردنهوهی دهدرێنه دادگا و سزا دهدرێن.
وتیشی، ئەو گەڕەکانەی کە ساڵانە لە وەرزی زستاندا دووچاری بێکارەبایی دەبنەوە، بە دانانی محاویلە و ستوونی کارەبا چارەسەر دەکرێن.
بەڕێوەبەری فەرمانگەی کارەبا داواش دەکات هاوڵاتیان هەماهەنگیان بن و نەبنە رێگر لەبەردەم کارەکانیان، بۆئەوەی بتوانن کارەبا بگەیەنن بە تەواوی دانشتووانی گەڕەکەکانی قەزاکە.
ئەو بەشە کارەبایەی کە بۆ قەزای دوزخورماتوو دیاریکراوە 150 مێگاواتە و لە شاری کەرکوکەوە دابیندەکرێت.
ساڵانە لە وەرزی زستاندا بەهۆی راکێشانی بەشێکی زۆری کێبڵێ کارەبای نایاساییەوە لەلایەن ماڵان و دوکاندار و چێشخانەکانی قەزاکەوە محاویلەیەکی زۆر دەسوتێن و لەکاردەکەون.
پێداچوونەوە: هاوبەش ئەبوبەکر