بۆ دروستکردنی مرەبا بەکاریدەهێنن

بەهێی دهۆک کەمە و خواستی زۆری لەسەرە

964+

هێڤی دێوالی – دهۆک

لە سنووری پارێزگای دهۆك داری “بەهێ” بەڕێژەیەكی كەم چێندراوە، بەڵام كە پێدەگات و ئەو بڕەی دەگاتە بازاڕ، لەلایەن كڕیارانەوە خواستێكی زۆری لەسەر دەبێت.

ماوەی چەند رۆژێکە میوەی بەهێ پێگەشتووە و نرخی یەك كیلۆی لە نێوان دوو بۆ سێ هەزار دینار دەفرۆشرێت.

عوسمان حاجی خاوەنی دوکانی میوەفرۆشییە بە 964ـی وت، بازاڕی بەهێ گەرمە و خواستێكی زۆری لەسەرە، داواكاری خەڵك بۆ بەهێ لە دهۆکدا زیاتر بۆ دروستكردنی مرەبا بەکاردەهێنرێت.

زۆرترین بەرهەمی ئەم میوەیە لە سنووری ناوچەكانی بەرواری باڵای قەزای ئامێدی هەیە، بە دوو رەنگی زەرد و سەوز پێدەگات و بۆنێكی سەرەنجڕكێشی هەیە.

ئەحمەد جەمیل بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی دهۆک بۆ 964 پشتڕاستی كردەوە كە بەرهەمی بەهێ لەسنوورەكەیاندا كەمە و ناتوانن رێژەی بەرهەمهێنانی ساڵانەی دیاری بكەن.

“جگە لە بەهـێ، بەرهەمەكانی وەكو بەڕوو، گۆیژ و گوێز لەسنووری دهۆكدا كەمە و بڕێكی كەمیشی لێ دێتە بازاڕەكان” ئەحمەد جەمیل وای وت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

سێوی بەرواری باڵا ئامادەیە بۆ بازاڕەکانی جیهان

سێوی بەرواری باڵا ئامادەیە بۆ بازاڕەکانی جیهان