چەند ناوچەیەکی گەشتیاری لەسەر ئەو رێگایەن

هێڵکاری رێگای نێوان حاجیاوا – سەرکەپکان تەواو بوو

964+

پێشەوا محەمەد

هێڵکاری رێگای نێوان حاجیاوا – سەرکەپکان لە ئیدارەی راپەڕین تەواو بوو و بنکەی هاتوچۆی حاجیاوا دەڵێت، دەبێتە هۆکاری کەمبوونەوەی رووداوی هاتوچۆ.

شەقامەکە سێ کیلۆمەتر درێژە و لەسەر ئەرکی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی راپەڕین بەشی ئەندازە جێبەجێکراوە.

پێشتر ئەو رێگایە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاوەدانکردنەوەی راپەڕینەوە قیرتاو کرابوو.

باوەڕ مەحمود، لێپرسراوی کارگێڕی بنکەی هاتوچۆی حاجیاوا بە 964ـی راگەیاند، ئەو رێگایە بە شەوان تاریکە و هاوکات تەسکیشە، بۆیە ئەو هێڵکارییە کاریگەری دەبێت بۆ پاراستنی شۆفێران لە رووداوەکانی هاتوچۆ و کەمبوونەوەی.

وتیشی، “بەشێکی دیکەی شەقامەکانمان پێویستیان بە هێلکاری و چاکسازییە و داوامان کردووە ئەنجام بدرێن”.

رێگای حاجیاوا – سەرکەپکەکان قەرەباڵغی هاتوچۆی بەسەرەوەیە بەتایبەت لە وەرزی بەهار و هاویندا، چونکە چەند ناوچەیەکی گەشتیاری بەسەر ئەو رێگایەوەن.

کۆمپانیاکانی چیمەنتۆی ئامادەکراو ئاگادار دەکرێنەوە

کۆمپانیاکانی چیمەنتۆی ئامادەکراو ئاگادار دەکرێنەوە