رێژەی منداڵی کوڕ زیاترە

مانگی رابردوو نزیکەی 1000 منداڵ لە سلێمانی لەدایکبوون

964+
رێژوان مامە قادر – سلێمانی

مانگی رابردوو لە نەخۆشخانەی مناڵبوونی سلێمانی 961 منداڵ لەدایک بوون و 12 حاڵەتی دووانە و یەک حاڵەتی سیانە هەبوون.

بە پێی ئامارەکانی نەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری، کە بە 964 دراوە، لەو ژمارەیە 492 منداڵیان کوڕ بوون و 469 یان کچ بوون.

هەر بەپێی ئامارەکە، 565 منداڵ بە شێوەی سروشتی لەدایكبوون و 396 منداڵ لەڕێگەی نەشتەرگەری لەدایك بوون.

شلێر فایەق، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری سلێمانی بە 964ی راگەیاند، ئەو ئامارانە تەنیا هی نەخۆشخانەکەی ئەوانە و ئاماری نەخۆشخانە تایبەتەکانی تێدا نییە.

سەبارەت بە حاڵەتی دووانە و سیانەکانیش وتی، “مانگانە ئەو حاڵەتانە بە رێژەی جیا هەیە و مانگ هەبووە 20 حاڵەتی دووانەمان هەبووە”.

ئامارەکانی نەخۆشخانەکە دەریدەخەن، 97 حاڵەتی لەبارچوون هەبووە، 173 منداڵیشیان لە بەشی نەبەکام خەوێندراون.

منداڵێک بە دوو سەر و چوار دەست و چوار قاچەوە لەدایکبووە

منداڵێک بە دوو سەر و چوار دەست و چوار قاچەوە لەدایکبووە