دیمه‌نى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و ماڵه‌ى چوارقوڕنه كه دوێنێ رووداوه‌كه‌ى تێیدا روویدا ... وێنه: به‌رگرى شارستانى راپه‌ڕین
نه‌وت غازی دروستكردووه و ته‌قینه‌وه‌كه دروستبووه
هۆکاری ئاگرەکەی چوارقوڕنە ئاشکرا دەکرێت
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بەرگریی شارستانی راپەڕین هۆكارى ئاگرەکەی دوێنێی ماڵێکی ناو شارۆچکەی چوارقوڕنە بۆ 964 ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت، هۆکارەکە دروستبوونی غاز بووە لە پاشماوەی بۆنی نەوت و بەو هۆیەوە ته‌قینه‌وه‌كه دروستبووه.
عەلی قادر، وتەبێژی بەرگری شارشتانی راپەڕین، بە 964ی راگەیاند، لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە ته‌واوكردووه و بۆیان ئاشكرا بووه، كه رۆژێك پێش رووداوه‌كه تانكى نه‌وت له‌سه‌ر بانهكهیان پڕكراوه‌ته‌وه و نه‌وتێكی زۆر له‌و شوێنه رژاوه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆى دروسبوونى غازێكی زۆر و ته‌قینه‌وه‌كه روویداوه.
وتیشی “هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كه ئه‌وه‌بووه کە هاوڵاتییەکە کاری ئیزۆگامی کردووە لەسەربانی ماڵی خۆی لە نزیك تانکی نەوته‌كه بووه”.
له رووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ى دوێنێی ناحیه‌ى چوارقوڕنه‌ى سه‌ر به ئیداره‌ى راپه‌ڕین، كه‌سێك به‌ناوى (س.ح) تـەمەن 51 ساڵ، گیانى له‌ده‌ستدا.
عەلی قادر، ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو تا ئێستا نازانن هۆكارى گیان له‌ده‌ستدانى ئه‌و كه‌سه سوتانه یاخود كاره‌با گرتوویه‌تى، چونكه ده‌ڵێت “كه تانكى نه‌وته‌كه ته‌قیوه‌ته‌وه ئه‌و كه‌سه به‌هۆى فشارى ته‌قینه‌وه‌كه به‌ر ستوونێكی كاره‌با كه‌وتووه و محاویله‌ى گه‌ڕه‌كه‌كه ئاگرى گرتووه، گیانى له‌ده‌ستداوه، ئه‌مه‌یان پزیشكى دادى ده‌توانێت بڕیار له‌سه‌ر هۆكاره‌كه‌ى بدات”.
به‌قسه‌ى وته‌بێژى به‌رگرى شارستانى راپه‌ڕین، رووداوه‌كه بووه‌ته هۆى سووتانى به‌شێكی ئه‌و ماڵانه‌ى كه دراوسێى ئەو ماڵەبوونە و رووداوەکەی لێ روویداوە.