سه‌نگه‌رێكی شه‌ڕى ناوخۆى یه‌كێتی و پارتى له مین پاككرایه‌وه
+964
فه‌رهاد حه‌سه‌ن – هه‌ولێر
دەزگای گشتی کاروباری مین، له گوندى سوسێى سه‌ر به قه‌زاى كۆیه، چه‌ند كێڵگه مینێكیان پاككردووەته‌وه، كه كۆى گشتى رووبه‌ره‌كه‌ى زیاتر له 110 هه‌زار مه‌تره، یه‌كێك له‌و كێلگه مینانه‌ش كه پاككراوه‌ته‌وه سه‌نگه‌ری شه‌ڕی ناوخۆی یه‌كێتیی و پارتى بووه‌و به (كه‌پكی سوسێ) به‌ناوبانگه..
عه‌لى حه‌مه‌ده‌مین میران، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى كاروبارى هونه‌رى له ده‌زگاى مین، به +964ی راگه‌یاند، له‌سنوورى گوندى سوسێ سه‌ر به قه‌زاى كۆیه، حه‌وت كێڵگه‌ى مین پاككراونه‌ته‌وه، كۆی رووبه‌رى پاككراوه زیاتر له 110 هه‌زار مه‌تره.
وتیشی “ئه‌و كاره‌مان به‌هاوكارى رێكخراوى ITF ی سلۆڤینى ئه‌نجام دراوه”
كه‌پكی سوسێ، یه‌كێكه له‌و كێڵگه مینانه‌ى كه ده‌زگەى ناوبراو پاكی كردووەته‌وه و كه‌وتووەته سنوورى ناوچه‌ى خۆشناوه‌تى له‌سه‌ر رێگەى سه‌ره‌كى به‌نداوى سماقوڵییه. +064 ده‌زانێت، له‌كاتى شه‌ڕی ناوخۆى نێوان یه‌كێتى و پارتی ئه‌و شوێنه له‌لایه‌ن هه‌ردوو حزبی شه‌ڕكه‌ره‌وه وه‌ك سه‌نگه‌ر به‌رامبه‌ر یه‌كترى به‌كارهێنراوه.
عه‌لى حه‌مه‌ده‌مین میران ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، ئه‌وان تایبه‌تمه‌ندى ئه‌وه‌یان نییه جۆری مین و سه‌رده‌می چاندنى مینه‌كان ده‌ستنیشان بكه‌ن، هێنده‌ى كاریان هه‌ڵگرتنه‌وه‌ى مینه‌كان و پاككردنه‌وه‌ى ئه‌و شوێنانه‌یه.
ده‌زگاى مینى هه‌رێم له ساڵى 2002 ه‌وه خه‌ریكی پاككردنه‌وه‌ى ئه‌و سنووره‌یه و توانیویه‌تى له‌و ماوه‌یه‌دا ته‌نیا حه‌وت كێڵگه پاك بكاته‌وه، به‌وپێیه‌ى پڕۆسه‌ى هه‌ڵگرتنه‌وه‌ى مین هێواش و له‌سه‌رخۆیه.
به‌پێی رووپێوییه‌ك كه له ساڵى 2004 ه‌وه له‌لایه‌ن رێكخراوێكی ئه‌مه‌ریكی ئه‌نجام دراوه، رووبه‌رى 776 كم دووجا خاكى هه‌رێم مینڕێژ كراوه، له‌و رووبه‌ره‌ش تا ئێستا توانراوه زیاتر له 250 كم دووجا پاكبكرێته‌وه. به قسه‌ى میرانیش زیاتر ناوچه سنووری و سه‌خته‌كان، مینڕێژ كراون.
ده‌زگاى كاروبارى مینى هه‌رێم ئێستا نزیكه‌ى 80 تیمی جۆراوجۆرى بۆ جێبه‌جێكردنى كاره‌كانیان هه‌یه و له‌ناو ئه‌وانه‌شدا 35 تیمی هه‌ڵگه‌تنه‌وه‌ى مینن.
به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌ى مینیش له‌هه‌رێمی كوردستاندا تا ئێستا، زیاتر له 13 هه‌زار و 500 كه‌س له هاوڵاتیان و 36 كارمه‌ندى كاروبارى مینیش گیانیان له‌ده‌ست داوه.