لە سلێمانی

بە ماتۆڕسکیلەکەی لە کەسێکی دا و هەردووکیان بریندار بوون

964+
رێژوان مامە قادر – سلێمانی

لە نزیک پردی کۆبانێ و لەسەر دووسایدی هەواری شار ماتۆڕسکیلێک لە پیاوێکی بەتەمەنی داوە و هەردووکیان بریندار بوون.

سامان نادر، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی سلێمانی بە 964ی راگەیاند، روداوەکە کاتژمێرێک بەر لەئێستا بووە، ئەو کەسەی ماتۆڕسکیلەکەی پێىووە تەمەنی 23 ساڵان بووە و ئەوەی دیکەش تەمەنی 68 ساڵە و لە کاتی پەڕینەوەدا لە شەقامەکە لێیداوە.

بەگوێرەی وتەی بەڕێوەبەری فریاکەوتنی سلێمانی هەردووکیان رەوانەی نەخۆشخانە کراون، بەڵام تەندروستی پیاوە بەتەمەنەکە ناجێگیرە.

کارمەندێکی فریاکەوتنی خێرای چەمچەماڵ و سەرنشینێکی بری...

کارمەندێکی فریاکەوتنی خێرای چەمچەماڵ و سەرنشینێکی بریندار بوون