ئهو كهسهی قورئانی سووتاند دادگایی دهكرێت
964+
ئهرسهلان عهبدوڵا
بڕیاره دادگاییکردنی نیکیتا جۆراڤیل، كه له رووسیا قورئانی پیرۆزی سووتاند، له نۆی ئهم مانگه له گرۆزنی پایتەختی چیچان دەستپێبكات.
سەرەتای مانگی ئایاری رابردوو، هێزە ئەمنییەکانی رووسیا دانیشتوویەکی ناوچەکەیان لە شاری ڤۆڵگۆگراد دەستگیرکرد، دوای ئەوەی کۆپییەکی قورئانی لە بەردەم مزگەوتێکدا سووتاند.
لە بەیاننامەیهكی دادگای تایبهتدا هاتووە، دۆسیەی تاوانەکە قبوڵکراوە، كه بە تۆمەتی سووتاندنی کۆپییەکی قورئان دەستگیر کراوە.
بە پێی لیژنەی لێکۆڵینەوەی رووسیا، جوراڤێل دانی بەوەدا ناوە کە لە بەرامبەر “وەرگرتنی پارە و بە رێنمایی دەزگا ئەمنییەکانی ئۆکراینا کۆپییەکی قورئانی سووتاندووە”.
لیژنەكه ئاماژەی بەوە کردووە، کەیسی ئهو تۆمهتباره بە تۆمەتی سوکایەتیکردن بە هەستی باوەڕداران کراوەتەوە و لە چیچان رادەستی لێکۆڵەران کراوە.