"هەموو هەواڵێکی کەمکردنەوەی پێدانی دۆلار رەتدەکەینەوە"

بانکی ناوەندی: بەبێ هیچ گرفتێک دۆلارمان لە بانکی فیدرالی ئەمریکی وەرگرتووە

964+

فەهمی نەبی

بانکی ناوەندی رایگەیاند بەبێ هیچ گرفتێک دۆلاریان لە بانکی فیدرالی ئەمریکی وەرگرتووە و رۆژی پێنجشەممە ئەو بڕەی دیاریکرابوو بەبێ گرفت گەیشتووە.

بانکی ناوەندی عێراق ئەمڕۆ هەینی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە، بارکردنی بڕە دۆلاری دیاریکراو بەبێ گرفت هاتووە و هەموو هەواڵێک رەتدەکەنەوە کە باس لە کەمکردنەوەی بڕی هاتنی دۆلار دەکەن.

ئەو هەواڵەی بانکی ناوەندی دوای ئەوە دێت ئەمڕۆ بەشێوەیەکی کتوپڕ نرخی دۆلار بەرزبوویەوە و هەر 100 دۆلارێک گەیشتە سەرووی 160 هەزار دینار.

بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار دوای ئەوە هات، گوایە بانکی فیدراڵی ئەمریکی پێدانی بڕی دۆلاری دیاریکراوی بەعێراق کەمکردووەتەوە بۆ نیوە.

دوێنی كڕینی 100 دۆلار بە 157 هەزار و 150 دینار بوو، فرۆشتن بە 157 هەزار و 450 دینار بوو، ئەمڕۆ ئەو نرخانە بەتەواوی گۆڕاون و نوسینگەکان 100 دۆلار بە 158 هەزار دینار دەکڕن و بە 160 هەزار و 500 دینار دەیفرۆشن.

وتەبێژی بازاڕی دراو لە سلێمانی: بەهای دۆلار دێتەوە بۆ خ...

وتەبێژی بازاڕی دراو لە سلێمانی: بەهای دۆلار دێتەوە بۆ خوار 150 هەزار دینار