بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی چەمچەماڵ - وێنە: 964
بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە
کارمەندێکی فریاکەوتنی خێرای چەمچەماڵ و سەرنشینێکی بریندار بوون
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لەسەر رێگەی سەرەکی سلێمانی – چەمچەماڵ دوو کەس، کە یەكێکیان کارمەندی فریاکەوتنی خێرایە لە چەمچەماڵ، برینداربوون.
ئەمڕۆ هەینی 6.10.2023، د. شەریف رەحیم، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ بە 964ـی راگەیاند، ئەو کارمەندەی فریاکەوتنی خێرا، بەناوی زانا فواد، لە کارگەیەکی چبس لە قەزای بازیان کاردەکات و لەکاتی گەڕانەوەدا توشی رووداوی هاتوچۆ بووە.
بریندارەکەی دیکە سەرنشینی هەمان ئۆتۆمبێل بووە کە ئەو کارمەندەی تەندروستی چەمچەماڵ لێیخوڕیوە و لە تەکیە خۆیان کێشاوە بە ئۆتۆمبێلێکی دیکەدا.
“رەوشی بریندارەکان باشە و هەر زوو لەلایەن تیمی فریاکەوتنی خێرای مەڵبەندی تەندروستی سەرەکی تەکیە گواستراونەتەوە بۆ سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ و دواتر نەخۆشخانەیان بەجێهێشتووە”، د. شەریف رەحیم وای وت.