عێراق و تورکیا ئامادەن

هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له‌ رێگای توركیا ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

باڵێۆزی عێراق له‌ توركیا ماجید له‌جماوی ئەمڕۆ راگه‌یاند، توركیا رازیی بووه‌ نه‌وتی عێراق (نەوتی هه‌رێمی كوردستان و کەرکوک) له‌ رێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانه‌وه‌ هه‌نارده‌ بكرێته‌وه‌.
هاوكات ئه‌مڕۆ وەزیری وزەی تورکیا رایگەیاندووه‌، هێڵی بۆری نەوتی عێراق – تورکیا بۆ کارکردن ئامادەیە، هەروەها ئەنقەرەش خۆی ئامادە کردووە بۆ پرۆسەی هەناردەکردنەوەی نەوت.

باڵیۆزی عێراق لە ئەنقەرە ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ رایگەیاند، تورکیا رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە هێڵی بۆری نەوتی عێراق – تورکیا.

باڵیۆزی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه‌، تورکیا رازیی بووه‌ دەستبەجێ هەناردەکردنی نەوت لە بۆری نەوتی عێراق – تورکیا دەستپێبکاتەوە.
بۆڕییه‌كه‌ نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان و كه‌ركوكی پێدا هه‌نارده‌ ده‌كرێت، كه‌ له‌وه‌ته‌ی 25.3.2023 وه‌ستاوه‌.

ئه‌مڕۆ باڵیۆزی عێراق له‌ توركیا گفتوگۆی له‌گه‌ڵ وەزیری وزە و سامانە سروشتییەکانی تورکیا، ئالپ ئەرسلان بایرەکتار كردووه‌.

وه‌زیره‌ توركه‌كه‌ دووپاتی کردووه‌تەوە “تیمەکانی تەکنیکی تورکیا رێکارە تەکنیکی و لۆجستییەکانی دەستپێکردنەوەی هه‌نارده‌كردنی نەوتی عێراقیان لە رێگەی بۆرییەوە تەواوکردووە و ئێستا ئەو پرسە لە دەستی لایەنی عێراقیدایە”.

وه‌ستانی هه‌نارده‌ی نەوتی هه‌رێمی كوردستان و كه‌ركوك، زیانێكی زۆری له‌ هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق داوه‌، كه‌ زیاتره‌ له‌ 11 ملیار دۆلار.