بۆ یەکەمجار سەنتەرێکی ناحکومی ئۆتیزم لە قەزای سێمێل دەکرێتەوە
+964
هیڤی دێوالی
بۆ یەکەمجار سەنتەرێکی ئۆتیزم لە قەزای سێمێل دەکرێتەوە کە توانای لەخۆگرتنی 40 منداڵی توشبووی هەیە.
رۆژی شەممەی هەفتەی داهاتوو سەنتەرەکە دەکرێتەوە، چارەسەری منداڵی بچوک تا 15 ساڵ دەکەن.
ئیلهام خەلیل بەرپرسی سەنتەری ناحکومی ئۆتیزم بە 964ـی وت، “بە پێویستمان زانی سەنتەری ئۆتیزممان هەبێت چونکە نەمانبوو، ئەم سەنتەرەمان توانای وەرگرتنی 40 منداڵی دەبێت”.
وتیشی، ستافێکی شارەزا رۆژانە راهێنان بە منداڵەکان دەکەن.
دانیشتوانی قەزای سێمێل 240 هەزار کەسن، خاوەنی سێ ناحیەیە و 16 کۆمەڵگە و 154 گوند لەخۆدەگرێت.