كارمه‌ندێكی پاسپۆرتى كه‌ركوك له‌كاتى ئه‌ركى فه‌رمیدا.. وێنه: 964+
لە کەرکوک
به 40 خوله‌ك ببە خاوەن پاسپۆرتی ئەلیكترۆنی لە كەركوك
كاروان ساڵحی – كەركوك
پاسپۆرتی ئەلیكترۆنی لە كەركوك خرایەكار و هاوڵاتیان دەتوانن لە ماوەی 40 خولەك ببن بە خاوەن پاسپۆرت و تێچووی هه‌ر پاسپۆرتێكیش 90 هەزار دیناره.
ئەمرۆ پێنجشەممە، پاسپۆرتی ئەلیكترۆنی هاوشانی پاسپۆرتی دەفتەری خرایەكار و هاوڵاتیان دەتوانن لە رێگای لینكێكی تایبەتەوە ناوی خۆیان تۆمار بكەن بۆ نۆرەگرتن، پاشان سەردانیان بكەن بۆ راییكردنى مامەڵه‌كانیان و بەرێوەبەری پاسپۆرتیش ده‌ڵێت “لە ماوەی 40 خولەكدا باسپۆرتی خۆت وەربگره‌وه”.
عەمید سرود عەبدوڵا جاف، بەڕێوەبەری پاسپۆرتی كەركوك بە 964ـی وت، ئەو پاسپۆرتە جیهانییە و بە هیچ شێوەیەك تەزویر ناكرێت و 17 خاڵ لە سەر هەر هاوڵاتیەك تۆمار دەكات.
وتیشی “تێچوی هەر پاسپۆرتێك 90 هەزار دینارە و بە هەمان شیۆە پاسپۆرتی دەفتەریه‌كەش كاری پێدەكرێت و تێچوەكەی 25 هەزار دینارە”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، كه هاوڵاتیان دەتوانن لە رێگای لینكێكی تایبەتەوە ناوی خۆیان تۆمار بكەن بۆ نۆرە گرتن .
دووپایتشیكرده‌وه، ماوه‌ى ده‌ركردنى پاسپۆرت ته‌نیا 40 خوله‌كی پێده‌چێت.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن