دەماریان بڕیبوو

ژینگه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ فریاى “خاتوون شا ” كه‌وت

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ڵێت، فریاى دارێكى به‌ته‌مه‌نى سنووره‌كه‌یان كه‌وتن، كه‌ كه‌سانێك ده‌یانویست وشكی بكه‌ن و دواتریش له‌ناوى ببه‌ن.

داره‌كه‌ به‌ “خاتوون شا” ناسراوه‌، جارجاره‌ش له‌ده‌مى هاوڵاتیانه‌وه‌ به‌ دارى “حه‌وت برا” ناوى هاتووه‌ و یه‌كێكه‌ له‌ داره‌ به‌ ته‌مه‌نه‌كانى سنوورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ و كه‌وتووه‌ته‌ پشت به‌رزاییه‌كانى گوندى چاوگ.

كۆسار مه‌حمود ره‌شید، به‌رپرسی راگه‌یاندنى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌، به‌ 964ـى وت، دواى ئاگاداركردنه‌وه‌یان له‌لایه‌ن كه‌سێكی ژینگه‌دۆسته‌وه‌، لیژنه‌یه‌كیان سه‌ردانى ئه‌و گونده‌یان كرد و داره‌كه‌یان بینیوه‌ كه‌ كاریان له‌سه‌ر كردبوو وشك بكرێت.

كۆسار ده‌ڵێت “چاڵێك له‌ ژێرى داره‌كه‌ هه‌ڵكه‌ندرابوو و ده‌مارى داره‌كه‌یان له‌ ژێر خاكه‌وه‌ بڕیبوو، بۆ ئه‌وه‌ى له‌ داهاتوو وشك بێت و هه‌وڵى سووتاندنیشی دراوه‌”.

ئه‌وان ئێستا لیژنه‌یه‌كیان پێكهێناوه‌ به‌ دواى ئه‌وه‌ كه‌سانه‌وه‌‌ن، كه‌ ئه‌و كاره‌یان كردووه‌ و بۆ ئه‌مه‌ش له‌ ئه‌مڕۆوه‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كانى پۆلیسى ژینگه‌ و دارستان ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه‌، بۆ ده‌ستگیركردنى ئه‌و كه‌سه‌ى واى له‌و داره‌ كردووه‌.

به‌رپرسی راگه‌یاند ده‌شڵێت “نازانین ته‌مه‌نى ئه‌م داره‌ چه‌نده‌، به‌ڵام پێوانه‌ى قه‌د و كه‌مه‌رى داره‌كه‌مان كردووه‌ پێوانه‌كه‌ى چوار مه‌تر بوو، ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات كه‌ ته‌مه‌نێكی زۆرى هه‌یه‌”.

قالۆنچه‌ و

قالۆنچه‌ و "مێشى ده‌ریاى ناوه‌ڕاست" واز له‌ به‌روبومى هه‌ڵه‌بجه‌ ناهێنن

تا ئێستا کۆڵانى سنه‌وبه‌ره‌كانى هه‌ڵه‌بجه‌ت بینیو...

تا ئێستا کۆڵانى سنه‌وبه‌ره‌كانى هه‌ڵه‌بجه‌ت بینیوه‌