دیمه‌نى نانهواخانهیهكى سلێمانى ... وێنه: 964+
نرخی فەردەیەک ئارد دەبێتە چەند؟
ئاردى هه‌رزان بۆ نانه‌واخانه و سه‌مونخانه‌كان دابین ده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بەڕێوبەری چاودێری بازاڕی سلێمانی ده‌ڵێت، ئاردی هه‌رزان بۆ نانه‌واخانه‌و سه‌مونخانه‌كان دابین ده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ى نرخى نان گران نه‌بێت، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى بازرگانى هه‌رێمیش ده‌ڵێت هه‌وڵدراوه له‌هه‌ولێریش ئاردی هه‌رزان بۆ نانه‌واخانه و سه‌مونخانه‌كان دابین بكرێت.
سۆران غه‌فوور، بەڕێوبەری چاودێری بازاڕی سلێمانی به 964ـى وت، ئێستا خه‌ریكی ئه‌وه‌ن نرخی فه‌رده‌ى ئارد به 31 هه‌زار دینار بدرێته نانه‌واخانه و سه‌مونخانه‌كان.
وتیشی “ئه‌و نرخه باشتره له نرخى ئاردی توركی كه به 36 هه‌زار دیناره”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد دابینكردنى ئارد به‌و نرخه كه‌متره هێشتا ناتوانێت نرخى 10 نان و 10 سه‌مون بكاته‌وه به هه‌زار دینار، به‌ڵام رێگرى له‌وه ده‌كات كه نرخى نان و سه‌مون گرانتر بێت.
به‌پێی زانیارییه‌كانى 964، تا ئێستا له به‌شێكی نانه‌واخانه‌كانى سلێمانى شه‌ش نان و له‌به‌شێكی دیكه‌ش هه‌شت نان به هه‌زار دیناره.
لایخۆشییه‌وه نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بازرگانى هه‌رێم، بۆ 964 روونیكرده‌وه، له‌گه‌ڵ هه‌ردوو كۆمپانیای قه‌یوان له سلێمانى و خۆشناو له هه‌ولێر گفتوگۆیان كردووه و بڕیاریانداوه ئارد به هه‌رزان بدرێته نانه‌واخانه و سه‌مونخانه‌كان.
وتیشی “مه‌به‌ستمانه نان و سه‌موون له نانه‌واخانه و سه‌موونخانه‌كان، هه‌رزان بكرێته‌وه”.
به‌قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى بازرگانى هه‌رێم، ئه‌و پرۆسه‌یه‌یان له سلێمانى ده‌ستپێكردووه و له‌هه‌ولێریش ده‌ست پێده‌كه‌ن.
به‌پێی ئه‌و پلانه‌ى كه حكومه‌ت هه‌یه‌تى و باسی كردووه، ده‌یانه‌وێت یەك فەردە ئارد بەنرخى هه‌رزانتر له‌وه‌ى له‌بازاڕدا هه‌یه، بۆ نانەواخانە و سەمونخانەکان دابین بكه‌ن، لە كاتێكدا نرخی یەك فەردە ئاردی توركی لە بازاڕدا بە 36 هەزار دینارە وە روسی بە زیاتر لە 40 هەزار دینارە.
لە سلێمانی کۆمپانیایەک ئارد بە هەرزان بۆ نانەواخانەکان دابیندەکات