ئەو رووبارەی کە لە بەنداوەکەوە درێژ دەبێتەوە و بەناو قەزای دوکاندا تێدەپەڕێت. وێنە: 964
ئیشیان بە پارەیە
شارەوانیی دوکان چوار زەوی “نایاب” دەفرۆشێت
964+
پێشەوا محەمەد
شارەوانیی دوکان چوار زەوی نایاب لە زیادکردنی ئاشکرادا دەفرۆشێت و سەرۆکی شارەوانیش دەڵێت، داهاتەکەی بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی دوکانە.
زەوییەکان روکنن و کەوتوونە شوێنی بازرگانییەوە.
سەروەر ساڵح، سەرۆکی شارەوانیی دوکان بە 964ـی وت، “داهاتی زەوییەکان لە پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی قەزای دوکان خەرج دەکەینەوە”.
وتیشی، “ناوەڕاستی ئەم مانگە زیادکردنەکەیان بۆ دەکرێت و ئێستا زەوییەکان لە پڕۆسەی ئاگادارکردنەوەدان تا زۆرترین کەس بیبینێت”.
فرۆشتنی ئەو زەویانە بە پێی یاسای ژمارە 1ـی ساڵی 2021ـی تایبەت بە فرۆشتن و بەکرێدانی موڵک و ماڵی دەوڵەت لە هەرێمی کوردستان دەفرۆشرێن.
ساڵی 2020 حکومەتی هەرێم بەهۆی قەیرانی داراییەوە شارەوانییەکانی سەرپشک کرد، کە دەتوانن زەوییە نایابەکانیان بفرۆشن و 100%ـی داهاتەکەشیان لە پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی ناوچەکانیان بەکار بهێنن.
لە دوای ئەو بڕیارەوە شارەوانییەکان بە رێژەی جیا جیا دەستیان بە فرۆشتنی زەوییە نایابەکانیان کردووە.