جەنگەکەش بەردەوامە

نرخى نەوت لەسەرووى 102 دۆلارەوەیە

وریا فەتاح

جەنگ بەردەوامە و نرخى نەوتیش زیاتر بەرزدەبێتەوە، ئەمڕۆ هەر بەرمیلێک لەسەروو 102 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 17.3.2026 و لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 102 دۆلار و 8 سەنت دیاریکراوە و بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو نرخەکەی 2.57٪ بەرزبووەتەوە.

هاوکات یەک بەرمیل نەوتی خاوی رۆژئاوای تەکساس بە 95 دۆلار و 56 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و ئەویش نرخەکەی 2.20٪ بەرزبووەتەوە.

بەرزى نرخى نەوت پەیوەستە بە جەنگى هاوپەیمانێتى ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژى ئێران کە بووەتە هۆى وەستاندنى ئاڵوگۆڕى بازرگانى لە گەرووى هورمز، بەتایبەت کە ئەو گەرووە سەنتەرى ئاڵوگۆڕى نەوتى ناوچەکەیە بۆ جیهان.