گوڕەکە 5.3 بوو

بوومەلەرزەکەی ئەفغانستان؛ پاکستان و تاجیکستانی لەرزاندووە

964+

ئەحمەد مستەفا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 18.4.2026، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.3 پلە لە باکووری رۆژهەڵاتی ئەفغانستان روویدا و لە کابولی پایتەخت هەست بە بەهێزی بوومەلەرزەکە کراوە، وە کاریگەرییەکەی گەشتووە بە دراوسێکانیان.

بەپێی تۆڕی زانیاری بوومەلەرزە لە دامەزراوەی جیۆلۆجی ئەمریکی، بوومەلەرزەکە نزیکەی کاتژمێر 7:24 خولەکی بەیانی بە کاتی ناوخۆ وڵاتەکە روویداوە. ناوەندی بوومەلەرزەکە دەکەوێتە باکووری رۆژهەڵاتی ئەفغانستان “ناوچەی هیندۆس کوش” بە قوڵایی 198.8 کیلۆمەتر.

تا ئێستا حکومەتی ئەفغانستان زانیاری سەبارەت بە زیانەکانی گیانی و زیانی ماددی بڵاو نەکردووەتەوە، لە حاڵێکدا بەهێزی بوومەلەرزەکە هۆکار بووە، بۆ ئەوەی دانیشتووانی ژمارەیەک شار لە پاکستان و تاجیکستانی دراوسێییان بە تەواوی هەست بە بوومەلەرزەکە بکەن.

دانیشتوانی باکووری پاکستان بە ئاژانسەکانی هەواڵیان راگەیاندووە، لەرزینێکی کورت بەڵام بەرچاو بووە، لە کاتێکدا لە چەندین پارێزگای ئەفغانستان هەست بە لەرزینێکی هاوشێوە کراوە.

بەگوێرەی راپۆرتی پەخشی ئەفغانی TOLOnews، بوومەلەرزەکە لە دەوروبەری کاتژمێر 7.30 بەیانی لە چەند ناوچەیەک لەنێویاندا کابولی پایتەخت هەستی پێکراوە.

دەسەڵاتداران دەڵێن، هیچ راپۆرتێکی دەستبەجێ لەبارەی زیانەکانی گیانی و زیانێکی بەرچاو لە هەردوو لای سنوورەکە نەبووە، هەرچەندە هەڵسەنگاندنەکان هێشتا بەردەوامن.

زیانەکانى شەڕى نێوان ئەفغانستان و پاکستان بە ژمارە

زیانەکانى شەڕى نێوان ئەفغانستان و پاکستان بە ژمارە

بوومەلەرزە لە توركیای دا

بوومەلەرزە لە توركیای دا