شارەوانیی سلێمانی: ئەمساڵ ئاو لەسەر شەقامەکان کۆنابێتەوە

964+

پێشەوا محەمەد

شارەوانیی سلێمانی ئاشکرای دەکات، سەرجەم ئەو شەقامانەی ناوشاری سلێمانیان چاک کردووە کە ساڵانی رابردوو ئاوی تێدا کۆدەبووەوە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە هاوکات مەنهۆڵ و شەبەکەکانی ناوشاریان پاککردووەتەوە.

مەحمود محەمەد، لێپرسراوی چاککردنی ئاوەڕۆی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، ئەمساڵ جگە لە پاککردنەوەی مەنهۆڵ و شەبەکەکانیان، هاوکات چارەسەری ئەو شەقامانەشمان کردووە کە ساڵانی رابردوو لەناو شاری سلێمانی ئاویان تێدا کۆدەبووەوە.

وتیشی، “لەناو شاری سلێمانی لە هیچ شەقامێکدا کێشەی کۆبوونەوەی ئاو نەماوە، بە تایبەت ئەمساڵ زووتر کارەکانمان دەستپێکرد، چونکە پێشبینی دەکرێت زستانێکی باراناوی لە رێگا بێت”.

زستانی رابردوو لە چەند شوێنێکی شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود و لەناو ئەندەرپاسەکەی دەباشان و لە چەند شەقامێکی تری ناوشاردا ئاو کۆدەبووەوە و ئاستەنگی بۆ هاتوچۆی هاوڵاتیان دروست دەکرد.

سلێمانی شەوێکی سەختی بە سەلامەتی بەڕێکرد

سلێمانی شەوێکی سەختی بە سەلامەتی بەڕێکرد