هێشتا گران دەبێت

سەرما” بازاڕی هێلکەی کوردی گەرم دەکات”

964+
رێژوان مامە قادر – سلێمانی

لەگەڵ هاتنی سەرما بازاڕی هێلکەی کوردی گەرم دەبێت و نرخەکەشی بەرز دەبێتەوە.
نرخی تەبەقێک هێلکەی کوردی لە هاویناندا شەش هەزار دینارە، بەڵام ئێستا کە بەرەو سەرما دەچین بووەتە 10 هەزار و هێلکەفرۆشێکیش دەڵێت دەبێتە 12 هەزار دینار.
پێشین محەمەد، کە لەژێر پردەکەی شاری سلێمانی هێلکەی کوردی دەفرۆشێت بە 964ی راگەیاند، بۆنی هێلکەی کوردی هاوینان زۆر بەهێزە و خەڵک کەمتر حەزیان لە خواردنیەتی.
وتیشی، “بەڵام لەگەڵ سەرما دەستیپێکرد، هاوڵاتیان زۆر دەیکڕن و ئەوەش وادەکات نرخەکەی بەرزببێتەوە”.

پێشین ئاماژەی بەوەش دا، خەڵکێکی زۆر چەندان باخیان تایبەت کردووە بە راگرتنی مریشکی هێلکەکەر و ئەو هێلکانە هی ئەو باخانەن و بەشێکیشی هی دانیشتووانی لادێکانن.
ئەوە لەکاتێکدایە لەگەڵ هاتنی وەرزی سەرما خواست لەسەر قەل و قازیش زیاد دەبێت.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

964 بڵاوبوونەوەی هێلکەیەکی تورکی خراپبوو لە بازاڕ ئاشکر...

964 بڵاوبوونەوەی هێلکەیەکی تورکی خراپبوو لە بازاڕ ئاشکرا دەکات