وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو: تا ساڵی داهاتوو 36 بەنداو دروست دەکەین

964+

پێشەوا محەمەد

وەزارەتی سەرچاوەکانی عێراق لە بەرنامەیدایە تا ساڵی داهاتوو 36 بەنداو لەو ناوچانە لێبدات، کە وشکەساڵیی تەواویان گەیشتووەتێ.

عەون زیاب، وەزیری وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی نیمچەفەرمیی عێراقی راگەیاندووە، بەپێی پێشبینییەکان ئەمساڵ بارانی باش دەبارێت و دوو لەو بەنداوانەش کارکردن تێیاندا دەستیانپێکردووە.

وتیشی، “بەنداوەکان لە سەرجەم پارێزگا و ناوچە بە بیانبووەکانی عێراق دروست دەکرێن تا ببنە هۆی ژیانەوەی زەوییەکان و کشتوکاڵکردن تێیاندا”.

ئێستا عێراق خاوەنی 27 بەنداوە کە توانای گلدانەوەی 370 ملیۆن مەتر سێجا ئاویان هەیە.

بە گوێرەی ئامارێک کە رێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە بڵاوی کردووەتەوە، ماوەی شەش ساڵە لەسەر یەک، عێراق لە پلەی پێنجەمی ئەو وڵاتانەیە کە مەترسیی وشکەساڵی و بەبیابانبوونی خاکەکەی لەسەرە.

پێشتریش وەزیری ژینگەی عێراق رایگەیاندبوو، ساڵانە عێراق 100 هەزار دۆنم زەوی لەدەست دەدات بەهۆی کاریگەرییەکانی وشکەساڵییەوە.

وەزارەتی کشتوکاڵ: هێشتا قۆناغی وشکەساڵیمان تێنەپەڕاند...

وەزارەتی کشتوکاڵ: هێشتا قۆناغی وشکەساڵیمان تێنەپەڕاندووە