توركیا بۆردومانه‌كه‌ی كردووه‌

فڕۆكه‌ ده‌وروبه‌ری گوندی گه‌ڵاڵه‌ی له‌ شارباژێر بۆردومان كرد

رێژوان مامە قادر

به‌ پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست 964 كه‌وتووه‌، كه‌مێك پێش ئێستا فڕۆكه‌ی جه‌نگی دەوروبەری گوندی گه‌ڵاڵه‌ی له‌ شارباژێر بۆردومان كردووه‌.
هه‌روه‌ها ده‌نگی فڕۆكه‌ به‌ ئاسمانی ناوچه‌كه‌ بیستراوە.

کامەران حەسەن، قایمقامی ماوەت بە 964ی راگەیاند، بۆردومانەکە لە نێوان گوندەکانی سەفرە و گەڵاڵە بووە، شوێنێک هەیە پێی دەوترێت باسکی قەلێ و لەو شوێنە دراوە.
وتیشی، “زەرەری گیانی نییە و کەس بەرنەکەوتووە و وردەکاری دیكه‌ جارێ نازانین”.

شاخی ژاژوه‌ڵه‌ نزیکەی 600 مەتر لە گوندی گەڵاڵەوە دوورە و یەک جار دەنگی فڕۆکە لەو ناوچەیە بیستراوە.

کامەران حەسەن وتیشی، ئەو شوێنە “باسکی قەلێ” بەشێکە لە شاخی ئاسۆس و چەکدارانی پەکەکە لەوێ هەن، جاری پێشووش فڕۆكه‌ بۆردومانی ئه‌و شوێنه‌ی كردووه‌ تورکیا رایگه‌یاندبوو ئه‌وان بۆردومانه‌كه‌یان كردووه‌.

توركیا بۆردومانه‌كه‌ی كردووه‌
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌ و ده‌ڵێن، 16 ئامانجیان له‌ “باكووری عێراق” بۆردومان كردووه‌، ئاماژه‌یان به‌ بەشێکی  شوێنه‌كانیش كردووه‌، كه‌ ئه‌مانه‌ن “مه‌تینا، گاره‌، خواكوڕك، قه‌ندیل و ئاسۆس”.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا