بەشداریکردنی مانگانە

فەیسبووک و ئینستاگرام دەبێتە پارە؟

+964
عادل کانەبی

کۆمپانیای مێتا کە خاوەنداریەتیی تۆڕە کۆمەڵایەتیی فەیسبووک و ئینستاگرام دەکات، پلانی هەیە لە داهاتوویەکی نزیکدا بەکارهێنانی هەردوو پلاتفۆڕمەکە بکات بە پارە.

دوای ئەوەی یەکێتیی ئەوروپا بڕیاری دا نەهێڵێت کۆمپانیای مێتا بەبێ رەزامەندی، داتای بەکارهێنەرانی لە رێکلامە بازرگانییەکان بەکاربهێنێت، کۆمپانیاکە ئێستا کار بۆ پلانێکی تازە دەکات بۆ ئەوەی مافی بەکارهێنەرانی بپارێزێت.

پێدانی بڕێک پارەی مانگانە

ئەگەری هەیە کۆمپانیای مێتا لە داهاتوودا خزمەتگوزاری بەشداریکردنی مانگانە بۆ هەردوو تۆڕەکانی ئینستاگرام وفەیسبووک زیاد بکات، بە مەبەستی ناچارکردنی بەکارهێنەر بۆ ئەوەی هیچ رێکلامێکی بازرگانی نەبینێت بڕێک پارەی مانگانە بدات.

تا ئێستا بە فەرمی مێتا ئەوەی پشتڕاست نەکردووەتەوە بەڵام شارەزایانی تەکنەلۆژیا دەڵێن نرخی بەشداریکردن لە مێتا+ لە نێوان 10 بۆ 11 دۆلاری مانگانەیە.

ئەم خزمەتگوزارییە پێشتر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی یوتیوب هەبووە، کە بەشداربووان لە بەرامبەر پێدانی بڕێک پارەی مانگانە لە کاتی بەکارهێنانی تۆڕەکەدا، هیچ رێکلامێکی بازرگانی نابینن، ئێستاش مێتا دەیەوێت هەمان رێچکەی یوتیوب بگرێتەبەر بە مەبەستی زیادکردنی داهاتەکانی.

رای بەن و مێتا بە هاوبەشی چاویلکەی زیرەک دەخەنە بازاڕە...

رای بەن و مێتا بە هاوبەشی چاویلکەی زیرەک دەخەنە بازاڕەوە