شێى ئه‌شكه‌وته‌كه‌ پارستویه‌تى

پێڵاوێکی 6000 ساڵی دۆزرایەوە

964+

میدیا گۆران

زانایانی ئەوروپا پێیانوایە کۆنترین پێڵاویان لە ئەوروپا دۆزیوه‌تەوە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ شه‌ش هه‌زار ساڵ بەر لە ئێستا و لە یەکێک لە ئەشکەوتەکانی ئیسپانیا دۆزرایەوە.

توێژەرانی زانکۆی ئەلکالا و ئۆتۆنۆمای بەرشەلۆنی، لە گۆڤاری ساینس ئەدڤانسس بڵاویانكردووه‌ته‌وه‌، لە ئەشکەوتی لۆس مۆرسیلاگۆسی ئیسپانی پێڵاوێک و سەبەتەیێک و کەرەستەی کشتوکاڵیان دۆزیوەته‌وە، كه‌ ده‌بن بە یەکەم بەڵگە له‌سه‌ر بوونى راوچی و جووتیارانی دێرین له‌ باشووری ئەوروپا.

توێژەران پێیانوایە ئەم کەرستانە لەلایەن کۆمەڵگە کشتوکاڵیەکانەوە بەکارهاتوون کە سەردەمەکەیان دەگەڕێتەوە سەرەتاکانی چاخی بەردینی نوێ و مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە 6200 بۆ 9500 ساڵ بەر لە  ئێستا و بەهۆی کەمی شێ لەو ئەشکەوتەدا تا ئێستا بە باشی ماون.