40 تەرمیان ناناسرێنەوە

ژمارەی گیانلەدەستدانی رووداوەکەی حەمدانیە بەرز بوویەوە

964+

فەهمی نەبی

رووداوی ئاگر گرتنی هۆڵی هەیسەم لە قەزای حەمدانییە نزیک دەبێتەوە لە هەفتەیەک بەڵام رۆژ دوای رۆژ ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی کاریگەری ئاگرەکەوە بەرز دەبێتەوە و ئەمڕۆ ژمارەیان بوو بە 113 حاڵەتی مردن.

ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی نەینەوا رایگەیاند، ژمارەی گیانلدەستدان بەرزبووەتەوە و بەراورد بە دوێنێ شەش کەس مردوون، دوێنێ ئاماری گیان لەدەستدان 107 بوون و ئەمڕۆ بووەتە 113 حاڵەتی مردن.

بەپێی ئامارەکەی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی نەینەوا 12 بریندار نێردراون بۆ دەرەوەی وڵات، سێیان لەوانەی سووتاون لە نەخۆشخانەی کۆماری موسڵن، لە نەخۆشخانەی حەمدانیە پێنج و 11 لە هەولێر و لە دهۆک شەش حاڵەتی سووتانی رووداوەکە ماون.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی نەینەوا رایگەیاندووە 41 کەس لەوانەی سووتاون ناناسرێنەوە و پێنجیان تەنیا چەند پارچەیەکیان لێ ماوەتەوە.

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی عێراق دوێنێ ئەنجامی لێکۆڵینەوەی رووداوەکەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە یارییە ئاگرییەکان بووە و دەستی ئەنقەست نەبووە.

هەرێم پاسپۆرتی بێبەرامبەری بۆ بریندارانی کارەساتەکەی ...

هەرێم پاسپۆرتی بێبەرامبەری بۆ بریندارانی کارەساتەکەی حەمدانیە دابینکرد

به‌شێكی دیكه‌ی بریندارانی حه‌مدانیه‌ ره‌وانه‌ی ده...

به‌شێكی دیكه‌ی بریندارانی حه‌مدانیه‌ ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی عێراق كران