بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەولێر لەکاتی دابینکردنی پاسپۆرت بۆ بریندارانی کارەساتەکەی حەمدانیە و کەسوکارەکانیان. فۆتۆ: پاسپۆرتی هەولێر
بۆ چارەسەر دەنێردرێنە دەرەوە
هەرێم پاسپۆرتی بێبەرامبەری بۆ بریندارانی کارەساتەکەی حەمدانیە دابینکرد
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
وەزارەتی ناوخۆی هەرێم پاسپۆرتی بێبەرامبەری دابینکرد بۆ برینداران و کەسوکاری بریندارانی کارەساتەکەی حەمدانیە.
پاسپۆرتەکان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەولێر دابیندەکرێن و بۆ ئەوەیە بریندارەکان لەگەڵ کەسوکاریان بنێردرێنە دەرەوەی وڵات بۆ وەرگرتنی چارەسەر.
“لە ماوەیەکی پێوانەییدا و بە کەمتر لە 24 کاتژمێردا توانیمان مامەڵەکانی دەرهێنانی پاسپۆرتیان بۆ تەواوبکەن بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر لە دەرەوەی وڵات”، پاسپۆرتی هەولێر وا دەڵێت.
بەپێی راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەولێر، نوسینگەی وەزیری ناوخۆ گشت تێچووەکانی دەرهێنانی پاسپۆرتەکانیانی دابینکردووە.
شەوی 26.9.2023 لە قەزای حەمدانیە لە پارێزگای نەینەوا، لە کاتی بەڕێوەچوونی ئاهەنگێكی بووکگواستنەوە ، ئاگر لە هۆڵهكه کەوتەوە، تەندروستیی نەینەوا لە نوێترین ئاماردا ئاماژەی بە گیانلەدەستدانی 107 کەس کردووە ، 41 کەسیان نەناسراونەتەوە و تهرمهكانیان له پزیشكی دادی موسڵه، لەگەڵ هەبوونی 5 ئەندامی جەستە، نزیکەی 100 کەسی دیكه برینداربوون.