بەردەم ئەو هۆڵەی ئاگرەکەی لێکەوتەوە.
به‌شێكی دیكه‌ی بریندارانی حه‌مدانیه ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی عێراق كران
+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
به‌شێكی دیكه‌ی بریندارانی رووداوه‌كه‌ی حه‌مدانیه ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات كران، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق.
فەرمانگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق گواستنەوەی وه‌جبه‌ی دووەمی بریندارەكانی رووداوی ئاگركه‌وتنه‌كه‌ی قه‌زای حه‌مدانیه بۆ دەرەوەی وڵات ڕاگەیاند.
فه‌رمانگه‌كه لە راگەیەنراوێكدا، كه شه‌ممه بڵاویكرده‌وه، لە جێبەجێكردنی رێنماییەكانی سەرۆكی حكومەت وەجبەی دووەمی بریندارەكان لە رووداوەكه‌ی قەزای حەمدانییە گواستراونەتەوە بۆ چارەسەری له دەرەوەی عێراق كە ژمارەیان هه‌شت كەسه و دوای رووداوه‌كه لە پارێزگاكانی نەینەوا، دهۆك، هەولێر چاره‌سه‌ر ده‌كران و ئێستاش لەگەڵ هاوەڵەكانیان بە یاوەری تیمێكی پزیشكی تایبەتمەند ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه كران.
پێشتر چوار كه‌سی دیكه‌ش هه‌ر به‌هۆی سه‌ختیی برینه‌كانیان ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات كراون.
شەوی 26.9.2023 لە قەزای حەمدانیە لە پارێزگای نەینەوا، لە کاتی بەڕێوەچوونی ئاهەنگێكی بووکگواستنەوە ، ئاگر لە هۆڵه‌كه کەوتەوە، تەندروستیی نەینەوا لە نوێترین ئاماردا ئاماژەی بە گیانلەدەستدانی 107 کەس کردووە ، 41 کەسیان نەناسراونەتەوە و ته‌رمه‌كانیان له پزیشكی دادی موسڵه، لەگەڵ هەبوونی 5 ئەندامی جەستە، نزیکەی 100 کەسی دیكه برینداربوون.