ئونس جابر. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
259 هه‌زار دۆلار
ئونس جابر نازناوی چینی برده‌وه
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
ئونس جابر كچه یاریزانی تونسی نازناوی پاڵه‌وانیه‌تیی تێنسی چینی به‌ده‌ست هێنا.
ئونس جابر له یاریی كۆتاییدا توانی له دیانا شنایده‌ری یاریزانی رووسی بباته‌وه به ئه‌نجامی دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێبه‌رامبه‌ر، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان شه‌ش دوو، شه‌ش یه‌ك بوو.
یاریی كۆتایی شه‌ممه كرا و یه‌ك كاتژمێر و 15 خوله‌كی خایاند.
كۆی خه‌ڵاته‌كانی پاڵه‌وانیه‌تی كراوه‌ی نینگبۆ له چین، 259 هه‌زار دۆلار بوو، كه به‌شێكی زۆری به‌ر ئونس جابر ده‌كه‌وێت، جگه له نازناوه‌كه.