سێ کەسی خانەوادەیەک گیانیان لەدەستدا بە رووداوی هاتوچۆ
964+
مەجید بتوێنی – رانیە
سێ کەسی خانەوادەیەک گیانیان لەدەستدا بە رووداوی هاتوچۆ، لە ناحیەی خەلەکان، کاتێک ویستویانە لە هەولێرەوە بچنە کەمپی باریکە لە سلێمانی.
ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە، دایکێک و دوو منداڵی بوون، منداڵێکی دیکەشیان لەگەڵ بووە و ئێستا بریندارە بە سوکیی.
مەڵبەند حەمەد، بەڕێوەبەری مەڵبەندی تەندروستی شەهید سەباح خەلەکانی بە 964+ی وت، ئهمڕۆ ٢١ی کانونی یەکەم، رووداوێکی هاتوچۆ لە گوندی کانی مازوو لە خەلەکان روویداوە، دەستبەجێ ئامبوڵانسەکانیان ناردووەتە شوێنی رووداوەکە، بۆیان دەرکەوتووە کە چوار کەس لەناو ئۆتۆمبێلێکدا بوون، سێ کەسیان گیانیان لەدەستداوە و منداڵێکیان بە سوکی بریندار بووە..
ئاماژەی بەوەشکرد، جۆری رووداوەکە پێكدادان بووە لەنێوان بارههڵگرێك و ئۆتۆمبێلێكی جۆری كیا، سەرجەم قوربانییەکان لەناو ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیا قەمەرە بوون کە هەموویان ئەندامی یەک خێزانن.
دایكەکە خۆی شۆفێری قەمەرەکەی کردووە و تەمەنی 28 ساڵان بووە، لە گەڵ کچ و کوڕێکی کە تەمەنیان شەش و چوار ساڵانن گیانیان لەدەستداوە.
بهپێی زانیارییهكانی 964+، سهرجهم قوربانییهكان کوردن و خهڵكی رۆژئاوای كوردستانن و له ههولێر نیشتهجێن.