جەی دی ڤانس جێگری سەرۆکی ئەمریکا
بڕیار بوو ئەمڕۆ دانوستان دەستپێبکات
جێگری سەرۆکی ئەمریکا بۆ دانوستان لەگەڵ ئێران بەڕێکەوت
ئەرسەلان عەبدوڵا
تیمی دانوستانکاری ئەمەریکا بە سەرۆکایەتی جەی دی ڤانس جێگری سەرۆکی ئەمریکا، بنکەی هێزی ئاسمانی ئەندرۆسی لە ویلایەتی میریلاند بەرەو ئیسلامئابادی پاکستان بەجێهێشت، بە مەبەستی دانوستان لەگەڵ شاندی ئێرانی سەبارەت بە رێککەوتنی ئاگربەست.
پێشتر راگەیاندرابوو دانوستانەکان هەینی دەستپێدەکەن، بەڵام دی ڤانس بەرەبەیانی سبەی دەگاتە پاکستان و ئیتر پێدەچێت دانوستانەکان سبەی دەستپێدەکات.
ڤانس پێش رۆشتنی گەشبینی خۆی دەربڕی و وتی تیمەکە بەوپەڕی چاوەڕوانییەوە چاوەڕوانی دانوستانی “ئەرێنی”ن لەگەڵ ئێرانییەکان و جەختی لەوە کردەوە کە تیمە ئەمریکییەکە “بە دڵنیاییەوە ئامادەیە دەستی هاوکاری درێژ بکات”.
جێگری سەرۆکی ئەمریکا هۆشداریشی دا لەوەی تیمەکەی هاوکار نابێت بۆ هیچ هەوڵێکی ناڕێکی لایەنی ئێرانی.
ئاماژەی بەوەش دا سەرۆک ترەمپ رێنمایی “زۆر روون”ی سەبارەت بە ئامانجەکانی ئەو دانوستانانە داوە و داوای لە ئێرانییەکانیش کرد کە ئامادەیی خۆیان بۆ دانوستان “بە نیەتێکی باشەوە” نیشان بدەن.
ڤانس پێش رۆیشتنی بۆ پاکستان بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاند؛
ئێمە کاردەکەین بۆ ئەوەی دانوستانەکان لە پاکستان ئەرێنی بن.
ئێمە چاومان لە دانوستانەکانە لەگەڵ ئێران و هیوادارین ئەرێنی بن.
دەبینین ئایا ئێرانییەکان بە نیازپاکییەوە ئامادەن بۆ دانوستان.
بە دڵنیاییەوە ئێمە ئامادەین دەستی هاوکاری بۆ دانوستانەکان درێژ بکەین.
دوای نزیکەی چل رۆژ لە شەڕ و پێکدادانی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل و ئێران، دنیا چاوەڕێی نێوان ئەمریکا و ئێران و ئەنجامەکانی دەکات.