رێکارەکان چین؟

گومرگی باشماخ: دەتوانن بە هەموو جۆرە سەیارەیەک بچنە ئێران

964+
ئەحمەد مستەفا

لە باشماخ رێگری لە هیچ ئۆتۆمبیلێکی مۆدێل بەرز و نزم ناکرێت بۆ چوونە ئێران، بەو مەرجەی ساڵنامە و پێشینەی هەبێت، ئەمە قسەی بەرێوبەری گومرگی باشماخە بۆ 964.

دەنگۆیەک لەناو سۆشیال میدیا و پێگە هەواڵییەکان هەیە، کە وڵاتی ئێران رێگری دەکات لە چوونی ئۆتۆمبێکی مۆدێل بەرز بۆ وڵاتەکەی.

ئەمرۆ پێنجشەممە 28.9.2023، شاخەوان ئەبوبەکر، بەرێوبەری گومرگی باشماخ بە 964ی وت، “هەتا ئەمرۆش ئۆتۆمبیلی مۆدێل بەرز و نزم لە دەروازەی باشماخەوە هاتوچۆیان بۆ وڵاتی ئێران کردووە و هیچ بڕیارێک لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەربارەی رێگەنەدان بە ئۆتۆمبێلی مۆدێل بەرز دەرنەچوێندراوە”.

هەر خێزانێک بە ئۆتۆمبێل بچنە وڵاتی ئێران، بڕی 25 هەزار دینار دەدەن بە گومرگی هەرێمی کوردستان، هەروەها لەلایەن دەروازەی “باشماق”ی کۆماری ئیسلامی ئێران بڕی 250 دۆلار یان 300 دۆلاریان لێ وەردەگیرێت”.

بەوتەی بەرێوبەری گومرگی باشماخ بێت، مەرجە ئەو ئۆتۆمبێلانەی دەچنە دەروازەکەیان بە مەبەستی چوون بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران، ساڵنامە و ئەوەلیاتی ئۆتۆمبیلەکە هیچ کێشەیەکی نەبێت و بەناوی خۆیەوە بێت، جگە لەو مەرجە هیچ بڕیارێکی نوێ نەدراوە.

بە ئۆتۆمبێلی خۆت ناتوانیت لە باشماخەوە گەشت بکەیت

بە ئۆتۆمبێلی خۆت ناتوانیت لە باشماخەوە گەشت بکەیت