چەند ساڵێکە لەو شوێنە بوو
په‌یكه‌ره هه‌نگارییه‌كه‌ى رواندز چی به‌سه‌رهات؟
964+
ئاسۆ فەیسەڵ – رواندز
چه‌ند رۆژێكه په‌یكه‌رى كه‌سایه‌تییه‌كى شۆڕشگێڕی هه‌نگارى كه چه‌ندین ساڵه له قه‌زاى رواندز دانرابوو، نه‌ماوه، كه‌سێكی ئاگادار له‌و په‌یكه‌ره‌ش بۆ 964 ئاشكراى ده‌كات، كه په‌یكه‌ره‌كه نوێ ده‌كرێته‌وه.
مامۆستا به‌ختیار سه‌باح، چالاكی مه‌ده‌نى ئاگادار به‌و په‌یكه‌ره به 964ـێ وت، په‌یكه‌ره‌كه پێویستى به نوێكردنه‌وه هه‌بوو، بۆیه له شوێنه‌كه‌ى نه‌ماوه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، پێشتر هونه‌رمه‌ندێكی په‌یكه‌رتاش هۆشدارى دابوو كه ئه‌گه‌ر په‌یكه‌ره‌كه تا زستان بمێنێت به‌یه‌كجارى به‌ره‌و تێكچوون ده‌چێت.
وتیشی “به‌م زووانه دواى نوێكردنه‌وه‌ى له‌شوێنى خۆی داده‌ندرێته‌وه”.