بۆ کوالێتی ئاوەکەیە

ئاوی دەریاچەی سەرچنار پاککرایەوە

964+

پێشەوا محەمەد

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی ئاوی دەریاچەی سەرچناری لە قەوزە و گەڵای دار پاککردەوە و دەشڵێت، ئەو پاککردنەوەیە بۆ کوالێتیی ئاوەکە زۆر گرنگە.

ئاوی دەریاچەی سەرچناو سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەی ناوەندی سلێمانییە و دەتوانێت لە هەر کاتژمێرێکدا 14 هەزار مەتر چوارگۆشە ئاو دابین بکات.

بەختیار تاهیر، بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی بە 964ـی وت، “ساڵانە ئەو پاککردنەوەیە دەکرێت و دەبێتە هۆی کرانەوەی زیاتری رێڕەوی هەڵقوڵانی ئاوەکە”.

دەشڵێت، دەریاچەکە سیستمێكی پێشكەوتووی كلۆرینگی هەیە و بە سیستمی كۆمپیوتەری و كۆنتڕۆڵكراو بەپێی گەڕەكەكەنی ناو شاری سلێمانی كار بە ترومپاكان دەكرێت.

ئاوی ژێرزەوی سلێمانی زیاتر لە 12 مەتر دابەزیوە

ئاوی ژێرزەوی سلێمانی زیاتر لە 12 مەتر دابەزیوە