دیمهنێكى ده‌ره‌وه‌ى قوتابخانه‌ى گوندى سه‌روو ... وێنه: بۆ 964+ نێردراوه
بیناكه مه‌ترسی رووخانى له‌سه‌ره
له پێنج گوندى سیده‌كان خه‌ڵك نا‌وێرن منداڵه‌كانیان بنێرنه قوتابخانه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌هۆى خراپى بیناى قوتابخانه‌یه‌ك، هاوڵاتیانى پێنج گوندى قه‌زاى سیده‌كان نا‌وێرن منداڵه‌كانیان بنێرنه ئه‌و قوتابخانه‌یه، چونكه ده‌ڵێن، بیناكه مه‌ترسی رووخانى له‌سه‌ره.
قوتابخانه‌ى گوندى “سه‌روو”ى تێكه‌ڵاو، ئه‌و قوتابخانه‌یه‌یه كه له گونده‌كانى سه‌روو، به‌نان، كاولان، لۆكان و بنهروازى گه‌لى شێخزادان، قوتابیان لێى ده‌خوێنن.
هاوڵاتیانى ئه‌و پێنج گونده نامه‌یه‌كیان بۆ په‌روه‌رده‌ى سنووره‌كه‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه داواده‌كه‌ن، ئه‌و قوتابخانه‌یان بۆ نۆژه‌ن بكرێته‌وه، ئەگەرنا نا‌وێرن منداڵه‌كانیان بنێرنه ئه‌و قوتابخانه‌یه.
كۆپییه‌كی ئه‌و نامه‌یه بۆ 964 نێردراوه و ده‌ڵێن “رۆڵەکانمان لەم قوتابخانەیە قوتابین و مەترسی لەسەر ژیانیان هەیە، چونکە زۆربەی بیناکەیان مەترسی داڕمانی لێدەکرێت”.
964، ئه‌م پرسه‌ى گه‌یانده ئه‌كارا ئیلیشا كه‌بۆ، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى په‌روه‌رده‌ى ئیداره‌ى سۆران و رایگه‌یاند، ئاگادارى ئه‌وه‌ن كه له سنووره‌كه‌یاندا چه‌ند قوتابخانه‌یه‌ك پێویستیان به نۆژه‌نكردنه‌وه هه‌یه.
وتیشی “دوایین هه‌وڵمان بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى قوتابخانه‌كان ته‌رخانكردنى بڕى 12 ملیۆن دیناره و به‌رده‌وامیش ده‌بین له‌و هه‌وڵانه‌مان، تا ئه‌و بینایانه‌ى پێویستیان به نۆژه‌نكردنه‌وه هه‌بێت بۆیان جێبه‌جێ بكه‌ین”.
باسی له‌وه‌ش كرد، به‌ڕێوه‌به‌رى ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ش ده‌توانێت به نووسراوى فه‌رمى ئاگاداریان بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى له زووترین كاتدا تیمی ئه‌ندازیارى بۆ بنێرین و كه‌شفی بیناى قوتابخانه‌كه‌ى بۆ بكرێت بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه.