دوو هۆلی ئاهەنگەکان لە قەزای ئاکرێ داخران. وێنە :964
هۆکار چییە؟
دوو هۆڵی ئاهەنگەکان لە قەزای ئاکرێ داخران
964+
زەید کۆچەر- ئاکرێ
لە قەزای ئاکرێ لیژنەی تایبەت بە چاودێریی کۆگا و هۆڵ و بازارەکان، دوو هۆلی بووکگواستنەوەیان لە قەزای ئاکرێیان داخست، بەهۆی نەبوونی هیچ مەرجێکی سەلامەتی و پێویست لە هۆڵەکەدا
قەزای ئاکرێ لە چەند ساڵی رابردوودا چوار هۆڵ هەبووە، بەڵام ئیستا تەنیا دوو هۆڵی ئاهەنگەکانی هەیە و هەردووکیشیان داخران.
شەهاب یاسین سەرۆکی لیژنەی چاودیریی بازاڕ لە قایمەقامیەتی قەزای ئاکرێ بە 964ی وت، بڕیاری داخستن و سزادانی هەردوو هۆلەکەی ئاکرێ پێش رووداوەکەی قەزای حەمدانیە بە “دوو رۆژ” درابوو، چونکە لیژنەکان چووبوونە هەردوو هۆڵەکە و مەرجەکانی کە پێویستە هەردوو هۆڵەکە هەیانبێت، لێی نەبووە.
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم خاوەنی هۆڵەکەی حەمدانیەی دەستگیر کرد
وتیشی، ئەو مەرجانەی پێویستە هۆڵی ئاهەنگگێران هەیانبێت، پێکدێت لە ئامێری ئاگرکوژێنەوە، هەبوونی کامێرای چاودێری، هەبوونی زیاتر لە دەرگایەک بۆ دەرچوون، هەروەها هەبوونی گشت مەرجەکانی سەلامەتی، بەڵام هەردوو هۆلەکە هیچ کامێکیان لەم مەرجانە نەبوو، بۆیە بڕیاری داخستنی دراو و هەر یەکێکیان 500 هەزار دیناریش غەرامەکران، هۆڵەکانیش ناکرێنەوە تا هەموو مەرجەکان جێبەجێ دەکەن.
دره‌نگانی شه‌وی سێشه‌ممه‌ی رابردوو، له ئاهه‌نگێكی بووكگواستنه‌وه له قه‌زای حه‌مدانیه، ئاگر له هۆڵی ئاهه‌نگه‌كه كه‌وته‌وه و تا ئێستا به پێی ئاماری نافه‌رمی 114 كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه و زیاتر له 200 كه‌سیش سووتان و بریندار بوون، هێشتا ئاماره‌كانیش به وردی رانه‌گه‌یه‌ندراوه.
به‌شێكی هۆكاری گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه، به گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، هۆڵه‌كه دوو ده‌رگه‌ی بچووكی له پێشه‌وه و دواوه هه‌بووه و به‌شێكی زۆری خه‌ڵكه‌كه نه‌یانتوانیوه بچنه ده‌ره‌وه و هه‌ندێكیشیان كه‌وتنه ژێر پێی ئه‌وانی دیكه.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا