بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی زاخۆ. وێنە:964
25 هەزاری چووەتەسەر
پارەی مامه‌ڵه‌ى تاقیکردنەوەی ده‌ره‌كى بووەتە دوو هێندە
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
پێشتر ئەو قوتابیانەی تاقیکردنەوەی پۆلی 12ـى ده‌ره‌كیان ئەنجامدەدا، بڕى 25 هه‌زار دیناریان بۆ مامەڵەکانیان دەدا، به‌ڵام ئێستا دەبێت 50 هه‌زار دینار بدەن، ئه‌مه‌ش مشتومڕى له‌ناو قوتابییه‌كان دروستكردووه.
مامەڵەی تاقیکردنەوەی دەرەکی هەموو ساڵێک لە سەرەتایی مانگی 10 دەستپێدەکات، بۆ وەرزی خوێندنی 2023 – 2024 ش، لە رێكه‌وتى 1.10.2023 ـه‌وه قوتابیان دەتوانن مامەڵەکانیان دەستپێبکەن و ناوى خۆیان تۆمار بکەن.
رێناس رەجەب، هاوڵاتییه‌کی شاری زاخۆیه، بەنیازە ئەمساڵ تاقیکردنەوەی پۆلی 12-ی دەرەکی بخوێنێت بە 964ـى وت، “ئەمە بڕیارێکی سەقەتە چونکە بارى خه‌ڵک قوڕس ده‌كه‌ن و بڕیارەکە بۆئەوەیە خه‌ڵك نەخوێنێت”.
باس له‌وه‌شده‌كات، “لە دەرەوە حکومەتەکان هانی خەڵک ده‌ده‌ن بخوێنن و ئاسانکاری زۆریشیان بۆ دەکەن کەچی لێرە هەموو بڕیارێک دژی خەڵک و قوتابیان دەردەکرێت”.
ئیبراهیم ئەنوەر، بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی زاخۆ بە 96ـى راگه‌یاند، پێشتر ساڵانه قوتابیان ته‌نیا 25 هه‌زاریان دەدا، به‌ڵام ده‌ڵێت، “ئەمساڵ وەزارەت بڕیاری داوە كه بڕى 50 هه‌زار دینار له‌هه‌ر قوتابییه‌ک وه‌ربگیرێت”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد كه ئەم بڕیارە لە بەرژەوەندی قوتابیاندا نییە. بەڵام وەزارەت بڕیاری داوە و دەبێت جێبەجێى بکەن.
سه‌باره‌ت به هۆكارى ئه‌م بڕیاره‌ش، ئیبراهیم ئه‌نوه‌ر وتیشی “پێشبینی دەکەم ئەم بڕیارە بە مەبەستی کەمکردنەوەی رێژەی قوتابیانی دەرەکی بێت، چونکە هەموومان لەگەڵ ئەوەین قوتابی لە قوتابخانە بخوێنێت و باشترە و زورتر سوود لێی وەردەگرێت وەک لە دەرەکی”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن