ئاگرێک بیست دۆنم دارستانی دەستکردی چەناخچیانی سووتاند

+964

رێژوان مامە قادر – سلێمانی

کاتژمێرێک بەرلەئێستا دارستانی دەستکردی چەناخچیان گڕی گرت و دوای زیاتر لە نیو کاتژمێر ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کرا.

هاوکار جەلال، بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی سلێمانی بە 964ی راگەیاند، دارستانەکە 160 دۆنمە و ئاگرەکە نزیکەی 20 دۆنمی سووتاندوە.

وتیشی، “هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە نازانین، بەڵام بە هاوکاری بەرگریی شارستانی و کارمەندانمان و هاوڵاتیانی چەناخچیان ئاگرەکە تۆزێکە کۆنتڕۆڵ کراوە”.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

ئاگر لە دارستانی دوو گوند کەوتووەتەوە

ئاگر لە دارستانی دوو گوند کەوتووەتەوە