کەمێک پێش ئێستا

لە رووداوێکی هاتوچۆدا پێنج کەس بریندار بوون

964+

پێشەوا محەمەد

لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای سلێمانی – چەمچەماڵ دوو پیاو و سێ ژن بریندار بوون.

رووداوەکە کاتژمێر 8:30 خولەکی ئەمشەو لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئۆپڵ و پیکابێکدا رووی داوە و بریندارەکان گەیەندراونە نەخۆشخانەی چەمچەماڵ.

فەرهاد محەمەد، بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ بە 964ـی راگەیاند، هیچ کام لە بریندارەکان تەندروستیان خراپ نەبووە و دوای چارەسەری سەرەتایی نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.

بۆ زانیاریی زیاتر لەسەر چۆنیەتیی رووداوەکە عومەر عەلی، بەڕێوەبەری هاتوچۆی چەمچەماڵ بە 964ـی وت، “پیکابەکە چووەتە سایدی بەرامبەری و ئۆپڵێکیش خۆی پێدا کێشاوە و ئەو رووداوەی لێ کەوتووتەوە”.

سێ ئەندامی یەک خێزان بە رووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستد...

سێ ئەندامی یەک خێزان بە رووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستدا