مەسك بەڵێنەكەی نەبردە سەر
+964
كوردستان ئەحمەد- هەولێر
لە٪٥٧ـی هاوبەشانی تویتەر داوا لە ماسك دەكەن دەست لەسەرۆكایەتی كۆمپانیای تویتەر هەڵگرێت، مەسكیش دەڵێت تا گەمژەیەك نەدۆزمەوە بۆ شوێنەكەم وازناهێنم.
رۆژی دوو شەممەی رابردوو، ئیلیۆن مەسک، سەرۆكی كۆمپانیای جێبەجێكاری تویتەر راپرسیەكی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر دانا و داوای لە هاوڵاتیان كرد دەنگ بدەن بۆ ئەوەی وەك سەرۆكی جێبەجێكاری تویتەر بمێنێتەوە یان دەست لەكار بكێشێتەوە و ئامادەشە پابەندی ئەنجامەكانی راپرسیەكە ببێت.
بەپێی ئەنجامەكانی راپرسیەكە ٪٥٧ی بەشداربوان داوا دەكەن مەسک واز لە سەرۆكایەتی كۆمپانیاكە بهێنێت و ٪٤٣ی
لە راپرسیەكەدا ١٧ ملیۆن و ٥٠٢ هەزار٣٩١ كەس بەشداری لە راپرسیەكەدا كردبوو.
ئیلیۆن ماسك دوای راگەیاندنی ئەنجامی راپرسیەكە لە تویتێكدا دەڵێت،” هەركاتێك كەسێكم دۆزیەوە لە خۆم گەمژەتربێت ئەوا دەسبەرداری سەرۆكایەتی جێبەجێكاری تویتەر دەبم و دەیبەخشم بەو كەسە”.ئێلیۆن مەسك، لە ٢٨ـی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ تۆری كۆمەڵایەتی تویتەری بە ٤٤ ملیار دۆلار كڕیوە، لەیەکەمین بڕیاریشدا بەخشینی ڤێریفای لە خۆراییەوە کردە پارە، لە ئێستاشدا دەیەوێت بیکاتە سێ رەنگ کە نرخەکانیشیان جیاواز دەبێ، بەڵام هێشتا نرخەکان ئاشکرا نەکراوە