ئەمڕۆ 17 سەرپێچی تۆمار کراون

قایمقامیەتی سلێمانی: سەرپێچییەکان کەمیان کردووە

پێشەوا محەمەد

بە پێی ئاماری چالاکیی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی، سەرپێچییەکان کەمیان کردووە و ئەمڕۆ تەنیا 17 پسوڵەی سەرپێچی و هەشت پسوڵەی ئاگادارکردنەوە کراون لە کۆی سەردانکردنی 220 شوێن.

قایمقامیەتی سلێمانی لە رێگەی 45 لیژنەوە رۆژانە چاودێریی بازاڕ و دوکان، فرۆشگا و خواردەمەنییەکان دەکات.

قایمقامیەتی سلێمانی ئەمڕۆ سێشەممە 26.9.2023 لە زاری رێکان جەمال، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانییەوە رایگەیاندووە، ئەو ئامارەی ئەمڕۆ دەرخەری ئەوەیە سەرپێچییەکان لە سلێمانی بەرەو کەمبوونەوە چوون.

964 لە قایمقایەتی سلێمانییەوە دەزانێت، مانگی رابردوو رۆژانە لیژنەکان زیاتر لە 30 سەرپێچییان تۆمار کردووە.

“لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌ به‌ره‌به‌یانییەكی زووه‌وه‌ تا دره‌نگانێكی شه‌و له‌ ئه‌ركه‌كانیان به‌رده‌وامن و به‌دواداچوون بۆ سكاڵای هاوڵاتیان ده‌كەن”، رێکان جەمال وای وتووە.