کارمەندێک لە ناو کێڵگەیەکی بەرهەمهێنانی نەوت وێنە: Reuters
سۆمۆ شتێکی دیکە دەڵێت
دوو ئاماری جیاواز له باره‌ی هه‌نارده و داهاتی نه‌وتی عێراق بڵاوكرایه‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئاماری كۆتایی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی خاو و داهاته‌كه‌ی بۆ مانگی ئاب بڵاوكرده‌وه.
وه‌زاره‌تی نه‌وت له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، به پێی ئاماری كۆتایی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی خاو له لایه‌ن كۆمپانیای به‌بازاڕكردنی نه‌وتی عێراق “سۆمۆ” بڕی 106 ملیۆن 122 هه‌زار 679 به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده كراوه، داهاته‌كه‌شی 8 ملیار و 997 ملیۆن و 851 هه‌زار دۆلاره.
به گوێره‌ی ئاماره‌كه، كۆی هه‌نارده‌ی نه‌وت له مانگی ئاب، له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق 105 ملیۆن و 236 هه‌زار و 963 به‌رمیله، ئه‌و بڕه‌شی له كێڵگه‌ی گه‌یاره هه‌نارده كراوه 420 هه‌زار و 991 به‌رمیل بووه.
وه‌زاره‌تی نه‌وت ده‌ڵێت، نرخی به‌رمیلێك نه‌وت به شێوه‌یه‌كی رێژه‌ی 84.78 دولار بووه.
ئه‌مه له کاتێکدایە لە سێى ئه‌م مانگه، كۆمپانیای سۆمۆ ئامارەى سەرەتایی هەناردە و داهاتى نەوتى بۆ مانگى ئاب بڵاوکرده‌وه، کە ژمارەکانى جیاوازن و تێیدا بڕى نەوتى هەناردەکراو زیاترە، بەڵام داهاتەکەى کەمتر بووە، به جۆرێك نەوتی هەناردەکراو، 106 ملیۆن و 122 هەزار و 847 بەرمیل بووە، کە بەراورد لەگەڵ ئامارەى کۆتایی 195 بەرمیل کەمتر بووە، ئەوە لە کاتێکدایە داهاتى نەوتى مانگى ئاب بەگوێرەى ئامارەى بەرایی هەشت ملیار و 846 ملیۆن دۆلار بووە، بەڵام داهاتى نەوت بۆ هەمان مانگ بەگوێرەى ئامارەى کۆتایی هەشت ملیار و 997 ملیۆن و 851 هەزار دۆلار بووە، بەوپێیە داهات 151 ملیۆن و 851 هەزار دۆلار زیادی کردووە.
تێکڕاى نرخى یەک بەرمیل نەوتى فرشراو بە گوێرەى ئامارى بەرایی 83.35 دۆلار بووە لەکاتێکدا نرخى یەک بەرمیل نەوتى فرۆشراو بە گوێرەى ئامارەى کۆتایی سۆمۆ 84.78 دۆلار بووە.
ئه‌م ئامارانه له كاتێكدایه له‌وه‌ته‌ی رۆژی 25.3.2023 هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان و کەرکوک بەهۆی بڕیاری دادگەی ناوبژیوانیی نێودەوڵەتیی پاریس راگیراوه، كه زیانێكی زۆری به ئابووریی عێراق و هه‌رێمی كوردستان گه‌یاندووه و كێشه و قه‌یرانی ئابووری بۆ هه‌رێم هێناوه‌ته‌پێشه‌وه.