یوسف فارس هەواڵی نوێی لایە
دیوارێک لەناو بەنداوی قەرەداغ دەرکەوت و شارەوانی دوزخورماتوو بە جارێک 35 دوکانی سزادا
964+
ژووری هەواڵ
چەند رۆژێکە ئاستی ئاوی بەنداوی ئهستێڵ له سنوورى قهرهداغ بەردراوەتەوە و ئاستی ئاوەکە دابەزیوە، ئێستا چەند لادیوارێکی کۆنکرێت و شیش لە ناو ئاوەکە دەرکەوتووە، خەڵک لێی ترساون، قایمقامیش دەڵێت ئاگامان لێیەتی و چاری دەکەین.
دیوارێك لهناو بهنداوهكهى قهرهداغ دهركهوت
کۆمەڵێک دووکانداری ناو بازاڕی خورماتوو کەلوپەلەکانیان تا رۆخی شەقامەکان هێنابوو رێگاکەیان تەسک کردبۆوە، ئەمڕۆ شارەوانی چوو لەو وەزعەی کۆڵییەوەو 35 دوکاندار سزا دران هەریەکەیان 100 هەزار دیناریان لەسەر نوسرا.
دەیان دوکان لە دوزخورماتوو هەریەکەی بە 100 هەزار دینار سزا دران
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە پلانی هەیە قۆناغێکی دیکەی رێگاى سهرهكى هیران – سكتان چاکبکاتەوە، خۆ ئەگەر وابێت و رێگاکە چاک ببێ، ئەوا بەشێکی باشی رێگای نێوان شەقڵاوەو سلێمانی و ئیدارەی راپەڕین چاڵوچۆڵی نامێنێت.
قۆناغێكی دیكهى رێگاى سهرهكى هیران - سكتان چاكدهكرێتهوه
لە گوندێکی کەلار پیاوێک هەیە سێ سەگی نابینای هەیە، ماوەیەکی زۆرە ماندووە بە دەست نان و ئاودانیان، دڵیشی نایەت مەرەخەسیان بکات.
کارێکی جوان لەسەر ئەو سەگە نابینایانە کراوە، واباشە لەم بەستەرە 964.krd بیبینن.