ڤیدیۆ: دوو قاچی نییە و لە دوو بواردا هونەرمەندە

+964

ژێوار خدر – راپەڕین

ڤیدیۆ

عومەر سەرابی، هونەرمەندی نیگارکێش و نەیژەنی شاری قەڵادزێییە، ئەو وەک هونەرمەند لەناو خەڵک ناسراوە، هونەرەکەی بووەتە سەرچاوەی بژێوی ژیانی.

ئەگەرچی عومەر خاوەن پێداویستی تایبەتە، بەڵام وەک خۆی دەڵێت، “هیچ شتێک لە ئیرادەی مرۆڤ بەهێزتر نییە، ئەگەرچی لە رۆیشتن بێبەشم، بەڵام کاری هونەریی ئەو قەرەبووەی بۆ کردوومەتەوە”.

عومەر، چەند ساڵێکە لەناو پلاتفۆرمەکانی تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی وەک هونەرمەندێک ناسراوە.