ماوەی پێنج رۆژ لە دەریا بوون
دەیان کۆچبەری کورد لە خنکان رزگار کران
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
هێزی دەریایی ئیتاڵیا، زیاتر لە 80 کۆچبەریان لە خنکان رزگار کرد کە لە کەناراوەکانی ئەو وڵاتەوە به‌ره‌و ئه‌وروپا كۆچیان ده‌كرد.
دوێنێ دووشه‌ممه 25.9.2023، كه‌شتییه‌كى كۆچبه‌ران بە زیاتر لە 80 سەرنشینەوە، کە زۆربەیان کورد بوون، له كه‌ناراوه‌كانى ئیتالیا گیریخواردبوو، ژیانی کۆچبەرەکان لە مەترسیدا بوو.
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 26.9.2023، رۆژنامه‌نووس ره‌نج پشده‌رى، كه دانیشتووى تاراوگه‌یه له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك رایگه‌یاند، ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ى كه گیریان خواردبوو له ئاوه‌كانى ئیتاڵیا، رزگار كران له‌لایه‌ن هێزى ده‌ریایی وڵاتى ئیتاڵیا.
شەش کۆچبەر لە کەناڵی ئینگلیز خنکان
“بەپێی وتەی کۆچبەرەکان، ژمارەیان 83 سەرنشینە و ماوەی پێنج رۆژە لە ئاودان، ئێوارەی ئەمڕۆ [دووشەممە] لە ئاوی ئیتاڵیا، لە نزیک دورگەی لێچێ پەکیان کەوتوە”، ره‌نج پشده‌رى وای وت.
لەنێو کۆچبەرەکاندا هاوڵاتی کورد و ئێرانی هەبوون و ژن و منداڵی بچوکیان تێدابووە.