لە گوندێكی رواندزە
دوو داری جیاواز بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش تێکەڵی یەکتری بوون
964+
ئاسۆ وەرتی
له گوندی سەران سەر بە قەزای رواندز دارە بەن و داری مازوو تێکەڵی یەکتر بوون، بەشێوەیەکی نامۆ لق و چڵەکانیان تێکەڵبوون.
سەرەتا دار مازووەکە لقێکی دەرکردووە بۆ دارە بەنەکە، لە ناوەڕاستدا دارە بەنەکە دەستی بە گەشە کردووە.
ئێستا لەناو دارە بەنەکە هەردوو گەڵا بوونی هەیە، بەڕای شارەزایانی رووەکناسی حاڵەتێکی شاز و دەگمەنە، دوو داری شێوە جیاواز و له خێزانی جیا بەم شێویە تێکەڵی یەکتر ببن.
ئەوەی جێگەی سەرنجە لەو شوێنەی یەکتریان گرتووە توێکڵەکەیان بووەتە هاوشێوە و بە وتەی دانیشتوانی گوندەکە دارەکان تەمەنیان زیاتر لە 100 ساڵە، بەڵام نزیکەی 50 ساڵە تێکەڵی یەکتر بوون.