شارەوانی حاجیاوا دەستیکرد بە ئامادەکاریی بۆ زستان


ژووری هەواڵ

شارەوانی حاجیاوا دەستیکرد بە ئامادەکاریی بۆ باران و زستان و دەڵێت، بەو مەبەستە ئەمڕۆ مەنهۆڵەکانی ناحیەکەیان پاککردووەتەوە.

سەرۆکایەتی شارەوانی حاجیاوا لە راگەیەندراوێکدا داوا لە هاوڵاتیان دەکات، لە حاڵەتی گیرانی باراناو و مەنهۆڵی کۆڵانەکان هاوکاریان بن و بە مەبەستی پێدانی زانیاری سەردانی هۆبەی ژینگەی شارەوانییەکەیان بکەن.

دەشڵێت، ئامانجیان ئامادەکارییە بۆ نزیکبوونەوەی سەرما و باران و لافاو تاوەکو “سەر و ماڵی هاوڵاتیان پارێزراو بێت”.

ناحیەی حاجیاوا دەکەوێتە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین و لە سنوری پارێزگای سلێمانیدایە.