ژمارەیان بوو بە 35 کرێکار

کرێکارێک لە باڵەخانەیەک کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

کەمێک پێش ئێستا کرێکارێک لە پڕۆژەی نیشتەجێبوونی شاری دایک کەوتووەتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا.

نەقیب سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە 964ی وت، کرێکارێک لە پڕۆژەی نیشتەجێبوونی شاری دایک کەوتەخوارەوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

بەوتەی نەقیب سەرکەوت ئەحمەد، لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ڕووداوەکە دەستی پێکردووە.

سامان نادر، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە 964ی وت، “ئەو کەسە خەڵکی سەیدسادقە و بۆ کاری کرێکاری لە سلێمانی بووە و تەمەنی 34 ساڵە”.

بەڕێوەبەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی ئەوەشی وت، “تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە”.

هەفتەی رابردوو دوو کرێکار لەشوێنی کار گیانیان لەدەستدا یەکیان لە هەولێر و ئەوەی دیکەیان لە سلێمانی، بەگوێرەی ئەو ئامارەکان لەمساڵدا بەم رووداوەوە 35 کرێکار لەکاتی کارکردن گیانی لەدەستداوە.

سەندیکای ئەندازیاران: پرۆژەکان رێنماییەکانی ئێمە جێبە...

سەندیکای ئەندازیاران: پرۆژەکان رێنماییەکانی ئێمە جێبەجێ ناکەن

ئەو کرێکارەی ئەمڕۆ بەربووەتەوە یەکەم رۆژی کرێکاری بوو...

ئەو کرێکارەی ئەمڕۆ بەربووەتەوە یەکەم رۆژی کرێکاری بووە